«وەحید محەممەدی» پارێزگاری گێڵانی ڕۆژئاوا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، ڕۆژی یەکشەممە وتیشی: بەهای کێشی کەلوپەلی هەناردەکراو ٦٣٣ هەزار و ٥٤٢ تۆنە، کە بە ٢٧ هەزار و ٧٤٠ بارهەڵگر بارکراون و گواستراونەتەوە.
محەممەدی ڕاشیگەیاند، ئەو کاڵایانەی هەناردەی عێراق دەکرێن بریتین لە کاشی، بەرد و سیرامیک، کەرەستەی ئاسن، سەوزە، بەرهەمی شیرەمەنی، پاککەرەوە، میوەی وشککراوە و قاپی یەکجارە.
پارێزگای کرماشان بە گشتی ٣٧١ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە و بەدرێژایی ئەم سنوورە ٢ سنووری فەرمی و پێنج بازاڕی مورسی هەیە و ساڵانە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار کاڵا لەو سنوورانە هەناردە دەکرێت.
شارۆچکەی سنووریی قەسری شیرین بەپتر لە 27 هەزار حەشیمەتەوە لە ڕۆژئاوای کرماشان ھەڵکەوتووەو 186 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ عێراق هەیە، بەدرێژایی ئەم سنوورە 2 دەروازەی فەرمیی پەروێزخان و خوسرەوی هەیە کە ئاڵووێری ئابووری، بازرگانی و ناردەی کەل و پەل بۆ ناوچەی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لەم دوو سنوورەوە ئەنجام دەگرن.
ناحیەی سۆمار دەکەوێتە دوورایی 90 کیلۆمەتریی شاری قەسر شیرین و 86 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ عێراق هەیە.
342/